بارەگای کەتائیبی حزبوڵڵا لە نەجەف سوتێندرا

بارەگای کەتائیبی حزبوڵڵا لە نەجەف سوتێندرا
خۆپیشاندەران لە نەجەف بارەگای کەتائیبی حزبوڵڵایان سووتاند و دەروازەی سەرەکی فڕۆکەخانەی شارەکەیان داخست.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی عێراق بەردەوامن و لە شاری نەجەف خۆپیشاندەران، بارەگای میلیشیای کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقیان بە تەواوی سووتاند، کە دەکەوێتە نزیک پردی ئیسکان، هاوکات سەدان خۆپیشاندەری دیکەی شارەکە، دەروازەی سەرەکی فڕۆکەخانەی شارەکەیان داخست و تایەیان لەسەر شەقامەکان سووتاند، بەشێکی دیکە لە خۆپیشاندەرانیش، دەرگای ژماریەکی زۆری فەرمانگە حکومییەکانیان داخست، تا رێگری لە دەوامی فەرمانبەران بکەن.

ھاوكات لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەش خۆپیشاندەران، هەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی دیکە و فراوانترکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دەکەن.








K24 -
Top