سەدرییەكان: هەینیی داهاتوو چارەنووسی عێراق یەكلا دەكەینەوە
ساڵح محەمەد عێراقی كەسایەتی نزیك لە موقتەدا سەدر لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) رایگەیاند خۆپیشاندانەكەی هەینیی داهاتوو ملیۆنی دەبێت، بەڵام نابێ وەكو خۆپیشاندانەكانی رابردوو بێت، بەڵكو ئەمجارە پێویستە فرەوانتر بێ و خەڵكێكی زیاتر بەشدارییان تێدا بكەن.
ساڵح عێراقی ئەوەشی نووسیوە كە خۆپیشاندانی هەینیی داهاتوو چارەنووسی نیشتمان و سەروەرییەكەی و سەربەخۆیی و ئازادییەكەی یەكلا دەكاتەوە.
كەسایەتییەكە نزیكەكەی موقتەدا سەدر، سوپاسی ئەوانە دەكات كە پشتیوانی نیشتمانن، دەشڵێ خودا لەوانە خۆش بێت كە پشتیوانی لە نیشتمان ناكات.
جێی باسە ڕۆژی سێشەممەی رابردوو موقتەدا سەدر داوای خۆپیشاندانێكی ملیۆنی كردبوو بۆ سەركۆنەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.
باسنوز