ئەمریكا باسی نەشتەرگەرییەكەی سیستانی دەكات

ئەمریكا باسی نەشتەرگەرییەكەی سیستانی دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك بۆ عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەكانی عێراق، كە بە هۆی شكانی ئێسكی ڕانیەوە بوو، باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هەواڵی سەركەوتنی نەشتەرگەرییەكەی بڵاوكردەوە و بە هەواڵێكی خۆش وەسفی كرد.

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە بە خۆشییەكی زۆرەوە هەواڵی سەركەوتنی نەشتەرگەریی سیستانییان بیستووە و هەروەها نووسیویەتی "سیستانی رۆڵی بەدیهێنانی سەقامگیرییەكی بەردەوام دەگێڕێت، مایەی ئارامیی عێراق و ناوچەكەیە".

جێی باسە دوێنێ شەو سیستانی رانێكی قاچی چەپی شكا و ئەمڕۆ تیمێكی پزیشكانی عێراقی لە نەخۆشخانەی "كەفیل" لە كەربەلا نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوویان بۆ ئەنجام دا.











باسنيوز
Top