داقووق.. لە تەقینەوەیەکدا فەرماندەیەكی باڵای سوپای عێراق کوژرا

داقووق.. لە تەقینەوەیەکدا فەرماندەیەكی باڵای سوپای عێراق کوژرا
فەرماندەیەكی باڵای سوپای عێراق، كە لە چەند رۆژی رابردوو بۆمبێكی چێندراو بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانیاندا تەقییەوە پاش چەند ڕۆژ بە برینداری، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/1/2020 گیانی لەدەست دا.

هیوا رەشید، بەرپرسی ناوچەی داقووقی پارتی، ڕايگەیاند: "دوای ئەوەی رۆژی هەشتی ئەم مانگە، لە سنووری گوندی "تاموور"ی سەر بە داقووق، بۆمبێكی چێندراو بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی عەقید روكن (مازن عەبود جەواد)، فەرماندەی لیوای 45ی فیرقەی 11ی سوپای عێراق تەقییەوە، خۆی و دوو پاسەوانی بریندار بوون، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/1/2020 ئەو ئەفسەرە گیانی لەدەست دا.

ئەو بەرپرسەی پارتی، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، کردەوە تیرۆریستییەكان لە سنووری داقووق لە هەڵكشاندان و چەكدارانی داعشیش لە ناوچەكە بە شێوەیەكی گشتی بەهێز بوونەتەوە.











باسنيوز
Top