بەرپرسێکی تەندروستیی داعش دەستگیر کرا
وەزارەتی ناوخۆی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە 14-1-2020 پۆلیسی نەینەوا (م. ح. م. ئا)ی دەستگیر کردووە، کە لەسەردەمی دەسەڵاتی داعش لە مووسڵ (2014-2017)، بەرپرسی کۆگاکانی دەرمانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بووە.
دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسەی داعش لەکاتێک دایە، کە حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق (2014-2018)، لە مانگی 12ـی 2017 رایگەیاند، داعش لە عێراق کۆتایی هات و هەموو چەکدارەکانی لەناوبران.
لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز