پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای خانەنشینی لە بەرنامەی کار لادەدات

 پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای خانەنشینی لە بەرنامەی کار لادەدات


پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو، لە کارنامەی کۆبوونەوەکە، لادەدات.

بڕیارە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 14-1-2020 پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ژمارە 29ـی وەرزی ایسادانانی یەکەمی ساڵی یاسادانانی دووەم لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، پەرلەمانی عێراق پرۆژە و پێشنیازە یاسا و راپۆرتێک لەبارەی باڵەخانەی بانکی ناوەندیی عێراق، تاوتوێ دەکات.

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە بڕیاربوو هەمواری دووەمی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو دەنگی لەسەر بدرێ، بەڵام ئەو بڕگەیە لە کارنامەی کۆبوونەوەکە لادراوە.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق:

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای ئەندامێتیی عێراق لە رێککەوتنی بازرگانیی دانەوێڵەی جیهانی.

- دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای چاندنیئەندامەکانی لەشی مرۆڤ.

-خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای یەکسانکردنی بڕوانامە و پلە زانستییەکان.

- خوێندنەوەی راپۆرتی لێژنەی دارایی لەبارەی باڵەخانەی بانکی ناوەندیی عێراق.




باسنيوز
Top