خۆپیشاندەران ئاگریان لە بارەگای رێکخراوی بەدر لە کەربەلا بەردا
دەیان خۆپیشاندەر هەڵیانکوتایە سەر بارەگای رێکخراوی بەدر لە شاری کەربەلا و ئاگریان تێبەرداوە
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە کەربەلا بە ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی راگەیاندوە، "دەیان خۆپیشاندەر هەڵیانکوتایە سەر بارەگای رێکخراوی بەدر لە شاری کەربەلا و ئاگریان تێبەرداوە".
بەوتەی سەرچاوەکە بەهۆی ئاگر تێبەردانەکەوە، بەشێکی زۆری بارەگاکە سوتاوە کە داوتر ئاگرەکە لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنتڕۆڵکراو کوژێندرایەوە.
خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە هەڵبکوتنە سەر باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا کە دواتر هێزە ئەمنییەکانی دەستوەردانیان کردوە بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران لە باڵەخانەکە دور بخەنەوە
سەرچاوەکە باسی لەوەیشکرد، خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە هەڵبکوتنە سەر باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا کە دواتر هێزە ئەمنییەکانی دەستوەردانیان کردوە بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران لە باڵەخانەکە دور بخەنەوە کە بەهۆیەوە روبەڕوبونەوە و پێکدادان لە نێوان هەردولادا رویداوە.
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانهوه لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق، کە له سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوەوە تا ئێستا بەردەوامە، 502 کەس کوژراون و زیاتر لە 17 هەزار كهسی دیکە لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان برینداربون.
خەندان