پەرلەمان دەنگی لەسەر ناچاركردنی حكوومەت بە كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا دا
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە لە میانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، ئەندامانی پەرلەمانی دەنگیان بە بڕیارێك دا كە حكوومەتی وڵاتەكە ناچار دەكات كۆتایی بە ڕێككەوتنامەیەكی ساڵی 2016 بهێنێت، كە تیایدا هاتووە عێراق ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژە تیرۆری داعشە و بە هیچ شێوەیەك لە ڕێككەوتننامەكەدا نەهاتووە كە هێزی ئەمریكی یان بیانی لە وڵاتەكە بكرێنە دەرەوە.
لەسەر هەمان تەوەر، ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە كە سكاڵایەكی پێشكەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە لە دژی هێرشەكانی ئەم دواییەی هێزەكانی ئەمریكا لەسەر خاكی عێراق.
جێی باسە ئەمڕۆ یەكشەممە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بەست، تیایدا 168 پەرلەمانتار ئامادە بوون.
باسنيوز