پەرلەمانتارێكی سوننە: سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر توانای دەركردنی هێزە بیانییەكانی نییە

پەرلەمانتارێكی سوننە: سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر توانای دەركردنی هێزە بیانییەكانی نییە
عەبدولخالق عەزاوی، پەرلەمانتاری سوننە لە لیستی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق، رايگەیاند: "حكوومەتی كاربەڕێكەر لە عێراق، هەندێك دەسەڵاتی نییە و ناتوانێ بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكان بدات، چونكە پێشتر حكوومەتی شەرعی و هەڵبژێردراو رێكەوتنی مانەوەی لەگەڵ ئەو هێزانەدا كردووە بۆ مانەوەیان لە عێراق."

گوتیشی: "كاری حكوومەتی كاربەڕێكەر، ڕاپەڕاندنی كارەكانی وەزارت و هاووڵاتییانە تا پێكهێنانی كابینەی نوێ، یاخود هەڵبژاردنی نوێ".

لێدوانی ئەو پەرلەمانتارە سوننە لە كاتێكدایە كە رۆژی پێشتر نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری حكوومەتی ناوەند داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە ڕێوشوێنی دەركردنی هێزەكانیان لە عێراق بگرنە بەر.











باسنيوز


Top