پەرلەمانی عێراق چوار پرۆژە تاوتوێ دەکات

 پەرلەمانی عێراق چوار پرۆژە تاوتوێ دەکات
پەرلەمانی عێراق بنە بەشداریی فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆ دەبێتەوە.

بڕیارە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 11-1-2020، پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و تاوتوێی چوار پرۆژە بکات.

حەسەن ئالی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە:

- دەنگدان لەسەر پێشنیازیاسای هەمواری یەکەمی یاسای ئیدارەی دارایی عێراق.

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای ئەندامێتیی عێراق لە رێککەوتنی گواستنەوەی وشکانیی نێودەوڵەتی.

- خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆکردن لەبارەی پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی عێراقی بۆ ئیعتیماد.

- بەردەوامیدان بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بیمەی تەندروستی.



باسنيوز
Top