فەتلاوی: عێراق 100 ملیار دۆلاری لە کڕینی چەک خەرج کردووە و هیچ چەکێکیشی نییە
ئەمڕۆ پێجشەممە 9-1-2020، فازڵ فەتلاوی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەدا رایگەیاندووە، بەپێی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق، حکوومەت ناچارە هەموو هێزە بیانییەکان لە عێراق دەربکات.
فازڵ فەتلاوی هەروەها رایگیاندووە، هێزە بیانییەکان لەسەر داوای حکوومەتی عێراق و لە چوارچێوەی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق جێگیربوون و ئێستاش شەڕی داعش کۆتایی هاتووە و پپێویستە ئەو هێزانە بچنە دەرەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بە خەرجکردنی زیاتر لە 100 ملیار دۆلار لەلایەن وڵاتەکەیەوە بۆ پڕچەککردنی هیزە عێراقییەکان و دامەزراندنی سیستەمی دژەمووشەکیی عێراقی کردووە و رایگەیاندووە، بەڵام هیچ چەکێک لەسەر زەوی دیار نییە.
فازڵ فەتلاوی پێیوایە ئەو 100 ملرا دۆلارە لەلایەن بەرپرسانی عێراقییەوە دزراوە و لە کڕینی چەک و بەهێزکردنی سوپای عێراق، خەرج نەکراوە.
باسنيوز