سوننە جەخت لەسەر مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەکەنەوە
پەرلەمانتارێكی سوننە لە پەرلەمانی عێراق، بە پێویستی دەزانێت هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بمێننەوە، چونكە مەترسییەكانی داعش و بوونی چەك لە دەستی خەڵکی، جێگەی مەترسییە.
عەبدولخالق عەزاوی، پەرلەمانتای سوننە و ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەرلەمانی عێراق لەمبارەوە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "مانەوەی هێزە بیانیەكان لەنێویاندا هێزەكانی ئەمریكا بە پێویست دەزانین، چونكە هێشتا مەترسییەكانی داعش لە عێراق نەڕەویونەتەوە و ئەو گرووپە تیرۆریستییە مەترسییە بۆ ئاسایشی عێراق."
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راشی گەیاند: لە عێراقدا هێزی زۆر هەیە کە چەكیان لەدەستە و ئەوەش مەترسیی دروست كرددوە بۆ سەر ئاسایشی عێراق".
عەبدولخالق عەزاوی ک لەسەر لیستی هاوپەیمانیی نیشتمانی سوننەكانە، بە ڕوونی ئەوەی خستە ڕوو: "ئەوان وەك سوننە لەم كاتەدا لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكادان لە عێراق".
ڕێکەوتی 2020.1.5و دوای کوژرانی قسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە، لایەنە شیعەکانی ناو پەرلەمان و تاکلایەنە و بەبێ بەشداریی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و سوننەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاری دەرکردنەی هێزە بیانییەکانیان لە عێراق پەسەند کرد کە زیاتر ئامانجیان دەرکردنی ئەمریکایە لە عێراق.
باسنيوز