ئوستورالیا چوە پاڵ ئەو وڵاتانەی هێزەکانیان لە عێراقدا ناکشێننەوە
کەشتییە جەنگییەکانی وڵاتەکەمان هەروەکو پلانی بۆ دانراوە لە ئاوەکانی گەروی هورمزدا دەمێننەوە
سکۆت موریسون سەرۆک وەزیرانی ئوستورالیا بە رۆژنامەنوسانی وڵاتەکەی راگەیاندوە، جگە لە مانەوەی هێزەکانیان لە عێراقدا "کەشتییە جەنگییەکانی وڵاتەکەمان هەروەکو پلانی بۆ دانراوە لە ئاوەکانی گەروی هورمزدا دەمێننەوە، ئەوەش بە ئامانجی پشتیوانی و پاراستنی ناوچەکە".
بە گوێرەی فەرماندەکانی ئەمریکاش بۆردومانەکە زیانی نەبوە و هێزەکانیان سەلامەتن
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ ئێران لە "تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی" و لە رێگەی ژمارەیەک موشەکەوە بنکەی عەین ئەلئەسدی تایبەت بە ئەمریکییەکانی لە پارێزگای ئەنبار و بنکەی هێزەکانی ئەمریکای لە هەریر بۆردومانکرد کە نزکترین بنکەی ئەمریکییە لە سنوری ئێران و دەکەوێتە سنوری پارێزگای هەولێر، بە گوێرەی فەرماندەکانی ئەمریکاش بۆردومانەکە زیانی نەبوە و هێزەکانیان سەلامەتن.
هەروەها به‌ره‌به‌یانی سێی ئەم مانگە، له هێرشێكی موشه‌كی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دو ئۆتۆمبێل له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هەشت كه‌سی دیكه كوژران.
خەندان