سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕاگیران
بەپێی بەدواداچوونی خشتەی پلانی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەکەدا تەنیا دوو پلانی گەشت هەبووە، پلانی یەکەمیان لە نێوان هەردوو فڕۆکەخانەی بەغدا - قاهیرە ئەنجام دەدرێت کە هەڵوەشاوەتەوە، گەشتی دووەمیشیان لە فڕۆکەخانەی بەغداوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییە، ئەمەش دەریدەخات کە گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکە راگیراون.
ماڵپەڕی (المسلة)ی عێراقی بڵاوی کردووەتەوە کە سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا وەستاون و ئەگەر هەیە فڕۆکەخانەکە بە شێوەیەکی گشتی کارەکانی ڕابگرێت.
راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکە دوای ئەوە دێت کە لە لایەن سوپای ئێرانەوە ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی دوو بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە سنووری پارێزگاکانی ئەنبار و هەولێر کران، بەبێ ئەوەی زیانی مرۆیی و گیانییان لێ بکەوێتەوە.
باسنيوز