ناتۆ: لە عێراق دەمێنینەوە

ناتۆ: لە عێراق دەمێنینەوە
ناتۆ ئاماژە بەوە دەکات، لە عێراق دەمێنێتەوە و کاتێک دۆخەکە رێگەیان پێبدات، ئامادەن بەردەوامی بە راهێنان و تواناسازی بدەن.

ناتۆ رایگەیاند، بەشێوەیەکی کاتی کارەکانمان لە عێراق هەڵپەساردووە و ئەگەر دۆخەکە رێگەمان پێبدات، ئامادەین بەردەوامی بە راهێنانەکان بدەین.

ناتۆ راشیگەیاند : ئێمە لە هەموو کارەکانماندا گرنگیی تایبەت بە پاراستنی کەسەکانمان دەدەین. بۆیە بەشێوەیەکی کاتی هەموو راهێنانەکانمان هەڵپەساردووە و تەواوی رێکارە پێویستەکان دەگرینەبەر بۆ پاراستنی ئەو کەسانە. ئەمەش خۆی لە جێگۆڕکێکردنی کاتیی هەندێک لە کەسەکان دەگرێتەوە بۆ ناوچەی جیاواز، هەم لەنێو عێراق و هەم لە دەرەوەی عێراق.


هاوکات ناتۆ بەشێوەیەکی کاتی راهێنەر و کارمەندەکانی لە عێراق کشاندەوە و دەڵێت، بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانەوەیە و سەلامەتیی کارمەندەکانیان لەسەروو هەمووشتێکەوەیە.

ناتۆ نزیکەی 500 کارمەند و راهێنەری لە عێراق هەیە و لە ساڵی 2018 لەسەر داوای عێراق لە وڵاتەکە جێگیربوونە.
Top