سەدر بۆ ترەمپ: قومارچییەک ناتوانێت عێراق برسی بکات
سەدر پرسیار لە ترەمپ دەکات و دەڵێت وادەزانیت پارەی سعودیە سوودی دەبێت بۆت؟ یاخود چەک و سامانی بێشوومار؟ پرسیاریش دەکات کە ئایا ئەمریکا شەڕی ڤێتنامی لەبیرچووە؟
سەدر لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا ئامۆژگاریی ترەمپ دەکات و دەڵێت "ئەگەر بوێریت و دەتەوێت هێرش بکەیتە سەر وڵاتی پیرۆزییەکان، ئەوا من چاوەڕێتم، ئەگەریش گوێ لە ئامۆژگاریی من دەگریت ئەوا وەکو سەرۆکی پێشووتر مەبە، ئەگەرنا پەشیمان دەبیتەوە".
سەدر بە هاشتاگی "ئەگەر بێیتەوە ئەوا منیش دێمەوە" کۆتایی بە توویتەکەی هێناوە.
توویتەکەی رێبەری رەوتی سەدر لە وەڵامی ئەو هەڕەشەیەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بوو کە هەڕەشەی سەپاندنی "سزای زۆر قورس"ی بەسەر عێراقدا کرد.