عەبدولمەھدی: سوپای عێراق ئێستا زۆر لە جاران بەهێزترە
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە راگەیێندراوێکدا بەبۆنەی رۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق رایگەیاند "ئەو بارودۆخە سەختەی ئێستا پێویستی بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی هەیە، بەشێوەیەک بەرژەوەندییە باڵاکان بخەینە سەر بەرژەوەندییە کەسییەکان و جەخت لەسەر ئاسایش و سەقامگیری و سەرەوەری عێراق بکەینەوە".
گوتیشی: "سوپای عێراق ئێستا زۆر لە جاران بەهێزترە و دەتوانێت بەرگری لە سەرەوەری و سەقامگیری وڵاتەکەی بکات".
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە رۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق سوپاسی هەریەک لە هێزی پێشمەرگە، سوپا، پۆلیس و حەشدی شەعبی کرد.
K24