عەسائیب ئەهلولحەق: هەرکەس و لایەنێک، کە لە پێکهاتەی شیعەی عێراق بێت و دەنگ بە پڕۆژەیاساکە نەدات، ئەوا رووبەڕووی نەفرەتی خوا، گەل و مێژوو دەبێتەوە

عەسائیب ئەهلولحەق: هەرکەس و لایەنێک، کە لە پێکهاتەی شیعەی عێراق بێت و دەنگ بە پڕۆژەیاساکە نەدات، ئەوا رووبەڕووی نەفرەتی خوا، گەل و مێژوو دەبێتەوە
بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلولحەق داوا لەلایەنە شیعەکان دەکات، دەنگ بە پڕۆژەیاسای دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بدەن.

مەحموود رووبەیعی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلولحەق بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی لە تویتێکدا نووسیویەتی "کەسێکی تائیفی نیم، بەڵام دەڵێم ژمارەی کورسییەکانی سائیروون 54، فەتح 48، دەوڵەتی یاسا 25، حیکمە19، ئیرادە و کەفائات 3 دەکاتە 194 پەرلەمانتاری شیعی، دەبێت هەمووان دەنگ بە پڕۆژەیاسای دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بدەن".

ئاماژەی بەوەشداوە "هەرکەس و لایەنێک، کە لە پێکهاتەی شیعەی عێراق بێت و دەنگ بە پڕۆژەیاساکە نەدات، ئەوا رووبەڕووی نەفرەتی خوا، گەل و مێژوو دەبێتەوە".

پەیوەست بەو پرسە جەمال کەربوولی، سەرۆکی حزبی حەل رایگەیاند "هەندێک لایەنی چەک بەدەست هەڕەشە لە سیاسییە ئاشتیخوازەکان دەکەن، کە دەبێت لە کۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادەبن بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای دەرچوونی هێزەکانی لە عێراق".

گوتیشی "ئەو لایەنانە دەیانەوێت هەندێک یاسا لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان تێبپەڕێنن، بۆیەش لەڕێگەی نامەوە هەڕەشەیان لە هەندێک کەس و لایەن کردووە".





K24
Top