پەرلەمانی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای دەرکردنی هێزە بیانییەكان كۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ لە كۆبوونهوهیەکی نائاساییدا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لهبارهی رهوشی ئێستای وڵات و پرسی چوونهدهرهوهی هێزهکانی بیانی لهناویاندا هێزهكانی ئهمەریكا کۆببێتەوە.
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای لایەنە شیعەکانە، بە تایبەت دوای کوژرانی هەریەك لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، لەلایەن ئەمریکاوە.
پێشتریش چەند جارێك لایەنە شیعەكان ئەو بابەتەیان ورژاندووە، بەڵام بەھۆی كۆك نەبوونی لایەنەكانی دیكە نەتوانراوە ئەو پڕۆژەیاسایە لە پەرلەمان تێپەڕێنرێت.
K24