له‌نێو خۆپیشانده‌رانی ته‌حریر بوو به‌ شه‌ڕ

له‌نێو خۆپیشانده‌رانی ته‌حریر بوو به‌ شه‌ڕ
شه‌ڕ و ئاڵۆزی له‌ناوخۆی خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر و چێشتخانه‌ی توركی له‌ به‌غدا درووست بووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ نهۆمی یه‌كه‌می چێتشخانه‌ی توركی سووتێنرا.

ژماره‌یه‌ك له‌ هێزی كڵاوشینه‌كان، كه‌ سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌درن، له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بووه‌ته‌ شه‌ڕیان.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان شه‌ڕه‌كه‌ به‌هۆی كۆنتڕۆڵكردنی سه‌كۆی خۆپیشاندانه‌كان بووه‌ له‌لایه‌ن كڵاوشینه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆده‌نگی رێكخه‌ر و چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان.
Top