ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: ناردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاند: "ئەم حکوومەتە کاربەڕێکەرە رای گەیاندووە ناتوانێت پرۆژەیاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان و چەند رێگەیەکیش لەبەردەمن بۆ بودجەی٢٠٢٠ی عێراق کە یەکەمیان ئەوەیە حکوومەتی داھاتوو پرۆژەکە بنێرێت بۆ پەرلەمان پەسەند بکرێت".
لەبارەی رێگەی دووەمیش گوتی: "ئەگەر سەرۆک وەزیرانی داھاتوو تێبنیـی لەسەر پرۆژەکە ھەبوو لە ماوەی مانگێکدا دەبێت گۆڕانکاریی تێدا بکات و بینێرێتەوە پەرلەمان و ڕێگەی سێەمیش ئەوەیە کە یەک لەسەر١٢ بودجەکە سەرف بکرێت".
جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەش کرد: "لە ھەر حاڵەتێکدا ئەگەر پرۆژەیاسای بودجەی٢٠٢٠ی عێراق پەسەند نەکرێت، حکوومەتی عێراق دەتوانێت یەک لەسەر١٢ی بودجەی٢٠١٩ خەرج بکات، واتە ناردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت".
باسنيوز