ئەمریکا کارەکانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا رادەگرێت

ئەمریکا کارەکانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا رادەگرێت
باڵیۆزخانەی ئەمریکا تەواوی کارەکانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا رادەگرێت، بەڵام کۆنسوڵخانەکەی لە هەولێر کراوەدەبێت بۆ پێدانی ڤیزە و خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتیانی ئەمریکی.

بەهۆی ئەو هێرشەی رۆژی سێشەممە لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی کرایە سەر باڵیۆزخانەکەیان و تاوەکو ئەمڕۆش بەردەوام بوو، ئەمریکا کارە دیپلۆماتییەکانی لە بەغدا دەوەستێنێت.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، و رایگەیاندووە" بەهۆی هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر باڵیۆزخانەکەمان، تەواوی کارە دیپلۆماسییەکانمان راگرتوون تاوەکو کاتێکی نادیار. تەواوی کاتە دیاریکراوەکان بۆ چاوپێکەوتنەکانیشمان لە داهاتوودا هەڵوەشاندووەتەوە."

باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەڵێت "هاووڵاتیانی ئەمریکی ئاگادارکراونەتەوە نزیکی باڵیۆزخانە نەکەون." دەشڵێت" کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەوڵێر بۆ کاری ڤیزا و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکی رادەپەڕێنێت".
Top