حەشدی شەعبی: سەرجەم بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق گەمارۆ دەدەین
ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی هەڕەشەی گەمارۆدانی باڵوێزخانەکانی سعودیە، ئیمارات و بەحرەینیشی کردووە کە بە پاشکۆی ئەمریکا ناوی بردن.
هەروەها ئەو سەركردەیەی حەشدی شەعبی گەمارۆدانی باڵوێزخانەی ئەمریکای لە تاران لە ساڵی 1979 بەوەی ئێستای بەغدا شوبهاندووە.
ئەم هەڕەشەیەی عەشدی شەعبی لە كاتێكدایە لە دوێنێ 31/12/2019ەوە لایەنگرانی حەشد و حزبوڵڵا، لە بەغدا گەمارۆی باڵوێزخانەی ئەمریكایان داوە و ئەمەش بووەتە هۆی گرژی و ئاڵۆزیی نێوان عێراق و ئەمریکا و دوێنێ شەو ئەمریکا بە فڕۆکەی ئاپاچی باڵوێزخانەکەی پاراستووە و هێزی زیاتری ڕەوانەی عێراق کردووە.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ وێڕای داوا لە سەرکردەکانی عێراق بۆ پاراستنی باڵوێزخانەکان، هەڕەشەی توندی لە ئێران کرد کە باجێکی قورس لە بەرانبەر ئەمکارەدا دەدات.
باسنيوز