ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی ئەنجام دا
کۆشکی سپی رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی تەلەفۆنی پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کار بەرێکەری عێراق کردووە و داوای لێکردووە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە عێراق پارێزراوبن، هەروەها گفتوگۆیان لەبارەی پرسە ئەمنییەکان کردووە.
هەر ئەمرۆ دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە: "بۆ ئەو ملیۆنان عێراقییەی خوازیاریی ئازادین و نایانەوێت لە لایەن ئێرانەوە کۆنتڕۆڵ بکرێن، ئێستا کاتی ھاتووە شتێک بکەن".
ئەمرۆ سێشه‌ممه 31/12/2019، لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا، به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، خاڵێكی پشكنینی باڵوێزخانهکە له‌لایه‌ن لایانگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سووتێنراوه.
ئه‌و هێرشه دواى ئه‌وه دێت، کە شەوی یەکشەممە 29-12-2019، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی پێنج بارەگای میلیشیای حزبوڵڵای حەشدی شه‌عبی بۆردومان کرد.
باسنيوز