وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا: 750 سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كه‌ین
ئەمریکا به‌نیازه 750 سه‌رباز له‌كاتێكی كه‌مدا ره‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تیش عێراق بكات
مارك ئیسپەر، وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه 750 سه‌رباز له‌كاتێكی كه‌مدا ره‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تیش عێراق بكات، بۆ پارێزگاریكردن لهدامهزراوهكانیان له‌هه‌ر توندوتیژی و هێرشێك.
بەرپرسانی عێراق فه‌رمانیان كردوه به‌هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای فیرقه‌ی 82ی عێراق، كه له‌چوارده‌وری باڵیۆزخانه‌كه‌ی ئەمریکا لە بەغدا بڵاوببنه‌وه
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسانی عێراق فه‌رمانیان كردوه به‌هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای فیرقه‌ی 82ی عێراق، كه له‌چوارده‌وری باڵیۆزخانه‌كه‌ی ئەمریکا لە بەغدا بڵاوببنه‌وه و رێگه له‌خۆپیشانده‌ران بگرن.
دوێنێ لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە بەغدا گردبونەوە و دواتر به‌شێك له دیواری باڵیۆزخانه‌كه و دو دەرگای چونەژوەرەوەیان سوتاند.
ئیسپەر باسی لەوەشکردوە، "ئه‌و هێزه‌ی به‌نیازین ره‌وانه‌ی بكه‌ین ئاماده‌یه و له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا ده‌گه‌نه عێراق".
خەندان-