عه‌ممار حه‌كیم داوایه‌كی به‌په‌له ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان و حكومه‌تی عێراق ده‌كات
سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی داوا له هاوڵاتیانی عێراق ده‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن، هەروەها داوا دەکات حكومه‌تی عێراق ئه‌ركی خۆی له‌پاراستنی باره‌گاو نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی جیهانی بپارێزێت.
عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "نیگه‌رانی و دڵته‌نگی خۆمان له‌به‌رامبه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك له‌هێزه چهكارهكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی بۆردومانكردنی باره‌گاكانیان له‌قائیم له‌لایه‌ن ئه‌مریكا ده‌رده‌بڕین، جهختدهكهینهوه له دڵنیایی پاراستنی مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین".
داوا له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌كه‌ین دان به‌خۆیاندا بگرن و دوربكه‌ونه‌وه له‌كاری توندوتیژی و ئاژاوه‌گێڕی
ئاماژەی بەوەشکردوە، "داوا له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌كه‌ین دان به‌خۆیاندا بگرن و دوربكه‌ونه‌وه له‌كاری توندوتیژی و ئاژاوه‌گێڕی".
عه‌ممار حه‌كیم جه‌ختیش له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی پاراستنی دامودهزگاو نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له‌لایه‌ن حكومه‌ت ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، "پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت ئه‌و به‌رپرسیارێتیه هه‌ڵبگرێت له‌پاراستنی دامودهزگاو نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی جیهان و هاوكات پارێزگاری له‌ناو ناوبانگی خۆی و سه‌قامگیری ئه‌منی عێراق بكات".
دوێنێ لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا گردبونه‌وه و پەلاماری باڵیۆزخانەکەیان دا
دوێنێ لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا گردبونه‌وه و دواتر به‌شێك له دیواری باڵیۆزخانه‌كه و دو ده‌رگای چونه ژوره‌وه‌یان سوتاند.
گردبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا دوای ئه‌وه هات كه 29ی مانگی رابردو هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆردومانی بنه‌كانی حزبوڵای عێراقیان كرد، به‌هۆیه‌وه زیاتر له 25 چه‌كداری گروپه‌كه كوژراون و زیاتر له55 چه‌كداریش برینداربون.
باسنيوز