باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا هۆشدارییەکی بۆ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق بڵاو کردەوە

باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا هۆشدارییەکی بۆ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق بڵاو کردەوە
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا هۆشداری دایه‌ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق و داوایان لێدەکات له‌ بینای باڵوێزخانه‌ی وڵاتەکەیان نزیك نه‌بنه‌وه‌.

باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاندووە بەهۆی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانەکانی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق دەکات له‌ بینای باڵوێزخانه‌ی وڵاتەکەیان نزیك نه‌بنه‌وه‌.

باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە، "نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاووڵاتییانی ئه‌مریكی له‌ بینایه‌ی باڵوێزخانه‌کەمان له‌ به‌غدا نزیك ببنه‌وه‌".

ئەمرۆ سێشه‌ممه‌ 31/12/2019، لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى هێرشیان كرده‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، خاڵێكی پشكنینی باڵوێزخانه‌کە له‌لایه‌ن لایانگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ سووتێنراوه‌.

ئه‌و هێرشه‌ دواى ئه‌وه‌ دێت، کە شەوی یەکشەممە 29-12-2019، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی پێنج بارەگای میلیشیای حزبوڵڵای حەشدی شه‌عبی بۆردومان کرد.













باسنيوز
Top