عادل عەبدولمەهدی لەبارەی هەڵکوتانە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هاتە دەنگ
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: هەر کەسێک هێرشبکاتە سەر دیپلۆماتکارانی بیانی، بە سزای خۆیان دەگەن.
هەروەها داواش دەکات، کە خۆپیشاندەران لە دەوری باڵوێزخانەی ئەمەریکا دوور بخرێنەوە.
ئەمرۆ سێشه‌ممه 31/12/2019، لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا، به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، خاڵێكی پشكنینی باڵوێزخانه‌کە له‌لایه‌ن لایانگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سووتێنراوه.
ئه‌و هێرشه دواى ئه‌وه دێت، کە شەوی یەکشەممە 29-12-2019، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی پێنج بارەگای میلیشیای حزبوڵڵای حەشدی شه‌عبی بۆردومان کرد.
باسنيوز