دۆناڵد تره‌مپ داوا لە عێراق دەکات باڵوێزخانەی وڵاتەکەی بپارێزێت

دۆناڵد تره‌مپ داوا لە عێراق دەکات باڵوێزخانەی وڵاتەکەی بپارێزێت
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، ئێستا ئێران وا خه‌ریكی ڕێكخستنی هێرشێكه‌ بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق، بۆ ئه‌مه‌ش داوا له‌ عێراق ده‌كات، باڵوێزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى بپارێزێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31/12/2019، دۆناڵد تره‌مپ له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر)، له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت: "ئێران كارمه‌ندێكی ئه‌مریكی كوشت و ژماره‌یه‌كی زۆریشی بریندار كرد، ئێمه‌ به‌هێزه‌وه‌ وه‌ڵاممان دانه‌وه‌ و هه‌میشه‌ش ئاوا وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌".

سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌روه‌ها گوتیشى: "ئێستا ئێران وا خه‌ریكی ڕێكخستنی هێرشێكه‌ بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق، ده‌بێت ئێران به‌رپرسیاره‌تیی ته‌واو هه‌ڵبگرێت، ئێمه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین عێراق بۆ پارێزگاریكردن له‌ باڵوێزخانه‌كه‌مان هێز به‌كار بهێنێت و هه‌ر ئه‌و داوایه‌شمان پێ گه‌یاندوون".

هه‌ر ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى هێرشیان كرده‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، له‌ هێرشه‌كه‌دا خاڵێكی پشكنینی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن لایانگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ سووتێنرا.














باسنيوز
Top