له‌ به‌غدا هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا

له‌ به‌غدا هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا
لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى، هێرشیان كرده‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و هه‌وڵى چوونه‌ ناو باڵوێزخانه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

كه‌مێك پێش ئێستا (سێشه‌ممه‌ 31/12/2019)، لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى هێرشیان كرده‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، خاڵێكی پشكنینی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن لایانگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ سووتێنراوه‌.

ئه‌و هێرشه‌ دواى ئه‌وه‌ دێت، له‌ ڕۆژانى ڕابردوو ئه‌مریكییه‌كان له‌ڕێگه‌ى هێرشى ئاسمانییه‌وه‌، هێرشیان كرده‌ سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى، لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبیش ڕایانگه‌یاند كه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانى ئه‌مریكا له‌ عێراق.












باسنيوز
Top