ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای هەمواری یاسای خانەشینی تاوتوێ دەکات
د.ڤیان سەبرى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق رايگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 30/12/2019 پەرلەمانى عێراق کۆبوونەوەى ژمارە 27 ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوو پرس، یەکێکیان تەواوکردنى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو ژمارە 9 ى ساڵى 2014، کە تایبەتە بە کەمکردنەوەى تەمەنى خانەنشینى لە 63ساڵەوە بۆ 60 ساڵ، بەڵام دواى پێشکەشکردنى پڕۆژە پێشنیازەکەش ناڕەزاییەکى زۆر دروست بوو لەلایەنى سیاسى و کارگێڕییەوە، بۆیە ئەنجوومەنى وەزیران داواکارییەکى ئاراستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان کرد بە ریزپەڕکردنى چەند چین و توێژێک".
روونیشىکردەوە" ئەگەر تەمەنى خانەنشینى کەمبکرێتەوە بۆ 60 ساڵ ئەوا ئەمساڵ 200 هەزار کەس خانەنشین دەبن بەمەش هێزێکى گەورە و پڕ ئەزموون لە هێزى کارى حکوومى دەبێ بە ناچارى بچنەوە ماڵەوە، ئەمەش کاریگەریى نەرێنى دەبێت".
سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لەپەرمانى عێراق ئەوەشى خستەڕوو" ئەنجوومەنى وەزیران داواى کردووە چەند توێژێک ریزپەڕ بکرێن لەوانەش باڵوێز، مامۆستایانى زانکۆ ، پلەى سەربازى و ئەمنى لە لیوا بۆ سەرەوە لەهێزەکانى پۆلیس و سوپا، پزیشکى پسپۆڕ".
باسنيوز