هاوپه‌یمانی فه‌تح داواى ده‌ركردنى سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكى عێراق ده‌كات
هاوپه‌یمانی فه‌تح کە كه دوه‌م گه‌وره‌ترین پارت لە پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردو ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حزبوڵڵای عێراق بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارەی هێزەکانی ئەمریکای کرد.
داوا له سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات به به‌په‌له بڕیار بده‌ن له‌باره‌ی ده‌ركردنی هه‌مو هێزه بیانییه‌كانی ناو خاكی عێراق
هاوپه‌یمانی فه‌تح بە سەرۆکایەتی هادی عامری داوا له سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات به به‌په‌له بڕیار بده‌ن له‌باره‌ی ده‌ركردنی هه‌مو هێزه بیانییه‌كانی ناو خاكی عێراق، به هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكاشه‌وه.
شەوی رابردو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند، پێنج هێرشیان بۆسەر بنکەکانی کەتایبی حیزبوڵڵای عێراقی لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە، ئەوەش لەوەڵامی ھێرشەکەی سەر سەربازگەی K1 لە کەرکوک، کە ئێوارەی 28ی ئەم مانگە کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا، کەبەهۆیەوە بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژراو و چەند سەربازێکی ئەو وڵاتەش برینداربون.
هێرشەکان بونەتەهۆی کوژرانی یەكێك لە سەركردەكانی حزبوڵای عێراق كە بەشێكە لە حەشدی شەعبی و هەروەها لانیکەم 25 چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی کوژراون
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق شەوی رابردو ژمارەی کوژراو بریندارەکانی هێرشەکانی ئەمریکای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێرشەکان بونەتەهۆی کوژرانی ئەبوعەلی خەز عەلی، (یەكێك لە سەركردەكانی حزبوڵای عێراق كە بەشێكە لە حەشدی شەعبی) و هەروەها لانیکەم 25 چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی کوژراون و 30 چەکداریش برینداربون.
هاوکات هاوپه‌یمانی نه‌سر، به سەرۆکایەتی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی له‌وه‌كردوە، هێرشەکەی ئەمریکا زیانی گه‌یاندوه به سه‌قامگیری، ئاسایش و په‌یوه‌ندیه دوقۆڵییه‌كان.
حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌ختی له‌سه‌ر ئهوهکردوەتەوە، کە پێویسته عێراق نه‌كرێته بنكه‌ی ململانێی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تی.
شەوی رابردو لەکاردانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی حزبوڵڵای عێراق، سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەو بۆردومانانە پێچەوانەی رێكەوتنی نێوان ئەمریكا و عێراقە".
خەندان