ئەبومەهدی موهەندیس: هێرشەکانی ئەمریکا بەبێ تۆڵەو و وەڵامدانەوەی توند تێناپەڕن

ئەبومەهدی موهەندیس: هێرشەکانی ئەمریکا بەبێ تۆڵەو و وەڵامدانەوەی توند تێناپەڕن
جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، لەسەر هێرشەکانی سوپای ئەمریکا کە کردویەتی سەر بنکەیەکی هێزەکانی لە ئەنبار وەڵامی "توندی" ‌هێرشی ئەو وڵاتە دەدەنەوە.

شەوی رابردو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند، پێنج هێرشیان بۆسەر بنکەکانی کەتایبی حیزبوڵڵای عێراقی لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە، ئەوەش لەوەڵامی ھێرشەکەی سەر سەربازگەی K1 لە کەرکوک، کە ئێوارەی 28ی ئەم مانگە کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا، کەبەهۆیەوە بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژراو و چەند سەربازێکی ئەو وڵاتەش برینداربون.

رژانی خوێنی کوژرا و بریندارەکان بەبێ تۆڵەوە و وەڵامدانەوەیەکی توندی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا تێناپەڕێت


ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی درەنگانێکی شەوی رابردو قسەی بۆ رۆژنامەنوسان کرد و رایگەیاند، "رژانی خوێنی کوژرا و بریندارەکان بەبێ تۆڵەوە و وەڵامدانەوەیەکی توندی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا تێناپەڕێت".

هێرشەکان سنوری ئۆپراسیۆنەکانی جەزیرەی لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق کردوەتە ئامانج


هاوکات بە گوێرەی دەستەی حەشدی شەعبی، هێرشەکان سنوری ئۆپراسیۆنەکانی جەزیرەی لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق کردوەتە ئامانج، کە لیواکانی 45 و 46ی حەشدی شەعبی تێدایە.

بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش لەو هێرشەدا کە چەند بارەگایەکی لە یەک کاتدا کردوەتە ئامانج لانیکەم 25 کەس کوژران و 55 کەسی دیکەش برینداربون.




خەندان
Top