داوای راسپاردنەوەی عەبدولمەھدی دەكرێت

داوای راسپاردنەوەی عەبدولمەھدی دەكرێت
گوشارەکان بۆ راسپاردنەوەی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق زیاتر دەبێت و بەشێک لە لایەنەکانیش بۆ دەرچوونی عێراق لەو قەیرانەی تێیکەوتووە بەنیازن داوا لە سەرۆک کۆمار بکەن جارێکی دیکە عادل عەبدولمەهدی بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێرێتەوە.

پەرلەمانتارێکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ئاشکرای دەکات، هەریەک لە هاوپەیمانێتی سائیروون، نەسر و رەوتی حیکمە جموجۆڵەکانیان بۆ رازیکردنی هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە و لایەنە سونییەکان بۆ راسپاردنەوەی عادل عەبدولمەهدی دەست پێدەکەن.

ئەسعەد مورشیدی، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند، هەریەک لە هاوپەیمانێتی سائیروون، نەسر و رەوتی حیکمە جموجۆڵەکانیان بۆ رازیکردنی هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە و لایەنە سونییەکان بۆ راسپاردنەوەی عادل عەبدولمەهدی دەست پێدەکەن.

ئەو پەرلەمانتارەی رەوتی حیکمە جەختدەکاتەوە، هەفتەی داهاتوو تەواوی کێشە و ناکۆکییەکان لەسەر سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق یەکلایی دەکرێنەوە.

سەبارەت بە هەڵوێستی هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە، کە ئێستا گەورەترین کوتلەی پەرلەمانییە حەسەن فەدعەم، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمە ئاشکرایکردووە، هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە پەشیمانە لە قبووڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی عادل عەبدولمەهدی، چونکە ئێستا چەندین قەیران رووبەڕووی ئەو وڵاتە بووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە عەباس وەجی، پەرلەمانتاری کوتلەی سادقوونی سەر بە عەسائیب ئەهلولحەق روونیدەکاتەوە، داوای لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی راگوزەرە، کە عادل عەبدولمەهدی بۆ پێکهێنانی ئەو حکوومەتە رابسپێردرێت.

هەرچی هاوپەیمانێتی سائیروونە پێیوایە ئاماژەکان دەرخەری ئەوەن، حکوومەتی ئێستای کاربەڕێکەری عێراقە لەکارەکانی بەردەوامبێت تاوەکو هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت.

بەدر زیادی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی سائیروون رایگەیاند، بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ئەوەی پێشبینی دەکرێت مانەوەی حکوومەتی ئێستایە تاوەکو هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت.






K24
Top