سەرکردەیەکی باڵای عێراقی بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی لەندەن دەکات

سەرکردەیەکی باڵای عێراقی بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی لەندەن دەکات
سەرکردەیەکی باڵای عێراقی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە و رایگەیاندووە، چاەرسەری پزیشکی وەردەگرێت.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراق هاوکات لەگەڵ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ، سەردانی بەریتانیای کردووە و ئێستا لە لەندەنە.

ئەیاد عەللاوی هۆکاری سەردانەکەی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی رۆتینی گێڕاوەتەوە.

عەلاوی هەروەها رایگەیاندووە، دوای تەواوبوونی چارەسەرەکەی، سەردانی بەیرووتی پایتەختی لوبنان دەکات و لەوێشەوە دەگەڕێتەوە بەغدا.

ئەیاد عەللاوی لە ساڵی 1944 لە بەغدا لە باوکێکی عێراقی و دایکێکی لوبنانی لەدایک بووە. خاوەن رەگەزنامەی عێراقی و بەریتانییە.













باسنيوز
Top