عارف روشدی: دەبێ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق رەچاوی مافەکانی کوردستان بکات
راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌ترسی رایدەگەیەنێت، کە دەبێ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق رەچاوی مافەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
عارف روشدی، راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی راگەیاند، رۆژ له‌دوای رۆژ عێراق به‌ره‌و ته‌نگژه‌ی زیاتر ده‌روات، چونكه ”سه‌ركرده‌كانی ئێستای عێراق له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ناتوانن گوێ له‌داواكاری یه‌كتری بگرن، هه‌وڵی جدی ناده‌ن گوێ لهخواستهكانی خه‌ڵك بگرن, بۆیه ئاسۆیه‌كی گه‌ش نابینن بۆ دۆخی ئێستای عێراق".
عارف روشدی ئاماژەی بە خواستی خۆپیشاندەرانی عێراق بۆ نەهێشتنی سەرۆکایەتییەکانی وڵاتەکە و پێکهێنانی حکوومەتی کاتیی کاربەڕێکەر کرد و رایگەیاند، خواستی خه‌ڵك ئه‌وه‌یه حكوومه‌تی نوێ كار بۆ ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بکات.
لەبارەی مەرج و داواکاریی پارتی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی رایگەیاند، حزبەکەی کار بۆ ئەوە دەکات، کە پرۆسەکە لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و عێراق تەواو بێت و ”سەرۆک وەزیرانی نوێش رەچاوی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
عادل عەبدولمەهدی (لەدایکبووی 1942 لە بەغدا)، لە مانگی 10ـی 2018 وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست بەکار بوو و لە رۆژی 30-11-2019 دەستی لەکار کێشایەوە و رۆژی دواتر پەرلەمانی وڵاتەکەی دەست لەکار کێشانەوەکەی قبوڵ کرد.
دەست لەکار کێشانەوەی عەبدولمەهدی لەسەر داوای مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق و دوای پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی، هات.
خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 1-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێ کرد.
بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 500 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 16 هەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی 700 کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.
باسنيوز