هاوپه‌یمانێتی بونیاد هه‌وڵه‌كانی بۆ له‌كارلادانی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستپێده‌كات

هاوپه‌یمانێتی بونیاد هه‌وڵه‌كانی بۆ له‌كارلادانی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستپێده‌كات
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتی بونیاد ئاشكرایكردووه‌، له‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یاندا جووڵه‌یه‌كی سیاسی ده‌ستیپێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی، به‌رهه‌م ساڵح له‌ پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه‌".

سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتی بونیاد كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی بهێنرێت، به‌ رۆژنامه‌ی (العربي الجديد)ـی گوتووه‌: "سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ پاش چه‌ند كاتژمێریك له‌ هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ و رانه‌سپاردنی كاندیده‌كه‌ی بونیاد، رێككه‌وتوون، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌ ده‌ستوور و پێشێلكردنی ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستووریی بۆ راسپاردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌ رێگه‌ی دوورخستنه‌وه‌یه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار سزا بده‌ن".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له‌ دوو رۆژی داهاتوودا جووڵه‌ی سیاسی سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ له‌نێوان سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستپێده‌كات، تا گفتوگۆ له‌باره‌ی لادانی سه‌رۆك كۆمار بكرێت و پێش دوورخستنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، جێگره‌وه‌یه‌كی بۆ بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ری كۆك بن. تا سیناریۆی عادل عه‌بدولمه‌هدی دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ و بۆشایی ده‌ستووریی درووست نه‌بێت.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌هۆی ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ری درووستبووه‌ بۆ دیاریكردنی كاندیدی هاوپه‌یمانێتی بونیاد نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه‌.





K24
Top