دوو چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق کوژران
خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکانی عێراق لە شارەکانی بەغدا، بەسرە، دیوانییە، نەجەف و کەربەلا بەردەوامن و لە بەغدا خۆپیشاندەرێک کوژرا و چالاکوانیکیش لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو، لە بەسرەش چالاکوانێک بەناوی ئەبو حەربی تیرۆرکرا.
خۆپیشاندەران سوورن لە سەر رەتکردنەوەی هەموو ئەو کاندیدانەی لەلایەن حزبە سیاسییەکانەوە بۆ سەرۆکایەتی حکوومەت دیاردەکرێن، حزبەکانیش، لە جەنگی دیاریکردنی کاندیدێک بەردەوامن.
لە نوێترین پێشهاتدا، ئهسعهد عیدانی، بهربژێری كوتلهی بینا بۆ پۆستی سهرۆكایهتی وهزیران، لە لایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراقەوە رەتکرایەوە.
K24