فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا: هاووڵاتییەکی مەدەنیی کەرکووک، کە لەگەڵ ئەمریکییەکان کاری دەکرد، کوژراوە

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا: هاووڵاتییەکی مەدەنیی کەرکووک، کە لەگەڵ ئەمریکییەکان کاری دەکرد، کوژراوە


زیانە گیانییەکانی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر سەربازگەی کەی وەن لە کەرکووک، ئاشکرا دەبێت.

شەوی هەینی 27-12-2019، ژمارەیەک گوللەهاون ئاراستەی سەربازگەی کەی وەن کران، کە سوپای ئەمریکا و هێزێکی دژەتیرۆری عێراقی تێدا جێگیر کراوە.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەهۆی هێرشەکەوە، هاووڵاتییەکی مەدەنیی کەرکووک، کە لەگەڵ ئەمریکییەکان کاری دەکرد، کوژراوە و ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیش (ژمارەکەی بە دروستی ئاشکرا نەکردووە)، بریندار بوون.

بەردەوام لەو ناوچەی دەکەونە ژێر دەسەڵاتی سوپای عێراق، بە مووشەک و هاوەن هێزە ئەمریکییەکان دەکرێنە ئامانج و ئەو وڵاتەش میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، کە فەرمان لە ئێران وەردەگرن، بە هێرشەکان تۆمەتبار دەکات.










باسنيوز
Top