هەردوو فراكسیۆنی ئەلسائیرون و ئەلحیكمە دەست لەكاركێشانەوەی بەرهەم ساڵح رەت دەكەنەوە

هەردوو فراكسیۆنی ئەلسائیرون و ئەلحیكمە دەست لەكاركێشانەوەی بەرهەم ساڵح رەت دەكەنەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەردوو فراكسیۆنی ئەلسائیرون و ئەلحیكمە لە پەرلەمانی عێراق رایانگەیاند كە دەست لەكاركێشانەوەی بەرهەم ساڵح سەركۆماری عێراق رەت دەكەنەوە.

فراكسیۆنی ئەلحیكمە كە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نووسراوی سەركۆماریان رەت كردەوە بە پێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوە، بە پێویستیشیان زانی بەرهەم ساڵح لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە و پارێزگاری لە دەستووری عێراق بكات.

خالید جەشعەمی ئه‌ندامی ڕه‌وتی حیكمه‌ لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ڕایگه‌یاند كە جه‌خت له‌سه‌ر ڕۆڵی سه‌ركۆماری عێراق دەكەنەوە بۆ پارێزگاریكردن له‌ ده‌ستوور و ڕێگری له‌ ڕژانی خوێنی عێراقیه‌كان.

دووپاتیشی كردەوە ئەوان وەك فراكسیۆنی ئەلحیكمە ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

جێی باسە فراكسیۆنی ئەلسائیرونیش لەلای خۆیەوە ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ركۆماری رەت كردبووەوە.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح راسپاردنی ئه‌سعه‌د عیدانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەت كردەوە و رایگەیاند ئاماده‌یە بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌.













باسنيوز
Top