رێکخەرانی خۆپیشاندانەکان لەسەر کاندیدکردنی ئەسعەد عیدانی راگەیەنراوێک بڵاودەکەنەوە

رێکخەرانی خۆپیشاندانەکان لەسەر کاندیدکردنی ئەسعەد عیدانی راگەیەنراوێک بڵاودەکەنەوە
لیژنەی رێکخەرانی خۆپیشانداکانی عێراق کاندیدکردنی ئەسعەد عیدانی پارێزگاری ئێستای بەسرە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رەتدەکەنەوە و ناوبراو بە کەسێکی "گەندەڵ و بەرپرس لە نەهەماتییەکانی بەسڕە" تۆمەتبار دەکەن.

حزبە گەندەڵەکان دەیانەوێت ئەسعەد عێدانی بۆ سەرۆکایەتی حکومەت کاندیدی بکەن


لیژنەی رێکخەرانی خۆپیشانداکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشدەکەن، "دوای ئەوەی خۆپیشاندانەکان سەدان شەهید و هەزاران برینداریان لە پێناوی کۆتایی هێنانی پارتە گەندەڵەکان بەخشیوە کە وڵاتیان بەسەر دابەشکاری حزبی و تائیفی لەناوبردوە، ئێستاش وەکو دوا هەوڵیان بۆ پارێزگاری کردن لە خۆیان دەیانەوێت ئەسعەد عێدانی بۆ سەرۆکایەتی حکومەت کاندیدی بکەن و یاسای هەڵبژاردنیان لە بەرژەوەندی خۆیان تێپەڕاند".

عیدانی بەرپرسە لە کوشتنی خۆپیشاندەرانی پارێزگاکەی


ئەوەش هاتوە، ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە "بەرپرسە لە کوشتنی خۆپیشاندەرانی پارێزگاکەیان و دژی بەرژەوەندییەکانی شۆڕشی تشرین بوە" و کاری بۆ بەرژەوەندی پارتەکان کردوە بۆیە ئەوان کاندیدکردنی ناوبراو رەتدەکەنەوە.

دەخوازین حکومەتێکی کاتی دور لە پارتە سیاسییەکن پێکبهێنرێت کە نەتەوەیەکگرتوەکان سەرپەرشتی بکات



لەبارەی پێکهاتەی حکومەتی ئایندەش لیژنەی رێکخەرانی خۆپیشانداکانی عێراق رایدەگەیەنن، ئەوان دەخوازن حکومەتێکی کاتی دور لە پارتە سیاسییەکن پێکبهێنرێت کە نەتەوەیەکگرتوەکان سەرپەرشتی بکات و "کارکردن بە دەستور رابگیرێت" هاوشێوەی ئەوەی لە ساڵی 2003دا رویدا.

ە ئێستادا زیاد لە کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران لە لایەن حزبەکان و خۆپیشاندەرانەوە باس دەکرێت، وەکو ئەوەی خۆپیشاندەران باسی دەکەن پێویستە ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکی حکومەتی کاتی کەسێکی بێ لایەن بێت و پێشوتر ئەندامی هیچ حزبێکی سیاسی نەبوبێت، داواش دەکەن ئەو حکومەتە کاتییە پرۆسەی لێپرسینەوە لە تەقەکەران بکات و روبەروی گەندەڵیش ببێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوای دو مانگ لە خۆپیشاندان ئێوارەی 29ی تشرینی دوەم عادل عەبدولمەهدی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتی حکومەت راگەیاندو رۆژی 1ی كانونی دوەم پەرلەمانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسەندكرد.




خەندان-
Top