موقته‌دا سه‌در پشتیوانی له چوار كه‌س ده‌كات بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران
له نووسراوه‌كه‌دا رەوت سەدر دەڵێت "بۆ ئاگاداریتان، ئه‌م چوار كه‌سه‌ی ئاماژه به ناوه‌كانیان كراوە، له‌هیچ ئۆرگانێكی ره‌وتی سه‌در ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییان نه‌بووه و هیچ كارێكیان پێ نه‌سپێردراوە و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان به‌ڕه‌وته‌كه‌مانه‌وه نییه".
نووسراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در، وه‌ك پاكانه‌یه‌كه بۆ ئه‌و چوار كه‌سایه‌تییه و پشتگیرییه بۆیان بۆئه‌وه‌ی یه‌كێكیان به‌ربژێر بكرێت بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.
ناوه‌كان به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه ئەمانەن: ئه‌حمه‌د كه‌ریم حه‌مه‌د ئه‌لعه‌جیاوی، رافد عه‌بدولڕه‌حیم نو‌عمان ئه‌لعه‌جمان، سه‌عد غالی كازم ئه‌لته‌میمی و غه‌زوان یاسر منێجل ئه‌لشبلاوی.
ئەمە لەکاتێکدایە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم عادل عەبدولمەهدی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمانکرد و لە 1ـی کانوونی دووەم پەرلەمان دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسندکرد. خۆپیشاندەرانی عێراقیش دژی هەر بەربژێرێکن بۆ شوێنگرەوەی عەبدولمەهدی کە پێشتر پۆست و پلەیان لە حکومەت و حیزب‌دا هەبووبێت.