باره‌گای چوار حزب لە دیوانیه سوتێندران
سائر كه‌ریم ته‌یب، چالاكوانی مه‌ده‌نی كه ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه هه‌وڵی تیرۆركردنی درا، شه‌وی رابردو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانیله‌ده‌ستدا.
خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای هه‌ریه‌ك له‌حزبی ده‌عوه، ڕه‌وتی حیكمه، ڕێكخراوی به‌در، عسائیب ئه‌هل حه‌ق
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئەمڕۆ سێشەممە رایگه‌یاند، "له‌به‌رامبه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و چالاكوانه‌دا، خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای هه‌ریه‌ك له‌حزبی ده‌عوه، ڕه‌وتی حیكمه، ڕێكخراوی به‌در، عسائیب ئه‌هل حه‌ق".
سه‌ره‌ڕای ڕێگری هێزه ئه‌منیه‌كان، خۆپیشانده‌ران باره‌گای هه‌ریه‌ك له‌و حزبانه‌یان سوتاندوه‌و ئاگریان تێبه‌رداون
ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌ره‌ڕای ڕێگری هێزه ئه‌منیه‌كان، خۆپیشانده‌ران باره‌گای هه‌ریه‌ك له‌و حزبانه‌یان سوتاندوه‌و ئاگریان تێبه‌رداون.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی عێراقه‌وه له له‌كۆتایی مانگی 10ی ئه‌مساڵ، زیاتر له 500 كه‌س له‌خۆپیشانده‌ران و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و هێزه ئه‌منیه‌كان كوژراون، هاوكات زیاتر له 22 هه‌زار كه‌سیش برینداربون".
به‌گوێره‌ی ئامارێكی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقیش، كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراقی بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیه‌كانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق 30 كه‌س له‌چالاكوانانی مه‌ده‌نی كراونه‌ته ئامانج و رفێندراون و دواتری كوژراون، ته‌نها سێ له‌هه‌وڵی رفاندنه‌كانیش سه‌ركه‌وتو نه‌بونه".
خەندان