چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین 2 سەربازی عێراقیان كوشت
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق ئاشكرای كرد، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی ھێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین لەسەر رێگەی گوندی سەڵاحییە، دوو سەرباز كوژران و سێی دیكەش بریندار بوون.
لەلایەكی دیكەوە، چهكدارانی داعش، له رۆژئاوای كهركووك پهلاماری یهكهیهكی پۆلیسی نهوت و فەوجی گازی باکووریان لە کێڵگەی نەوتی خەبازە دا و شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت روویداوە.
ئەفسەرێکی پۆلیسی نەوت بە کوردستان24ی راگەیاند "هێرشەکەی داعش بۆ سەر پاسەوانەکانی بیری ژمارە 14ی کێڵگەی نەوتی خەبازە بووە و شەڕی سەخت لەنێوان داعش و پاسەوانەکانی ئەوبیرە روویداوە و لەئەنجامدا پۆلیسێکی کورد شەهید بووە کە خەڵکی خورماتووە و سێ پۆلیسی دیکەش برینداربوونە، زیانی چەکدارانی داعشیش تا ئێستا نەزانراوە".
K24