تەقینەوەیەک لە سەلاحەددین روویدا؛ کوژراو و بریندار هەن
شانەی ئەمنی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بۆمبێکی چێنراو بە هێزێکی فیرقەی 14ـی سوپای عێراق سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەددین تەقیەوە و لە ئەنجامدا دوو کارمەندی سوپا کوژراون و سێ دیکە برینداربوون کە یەکێک لە بریندارەکان ئەفسەرێکە.
هاوکات لە شارۆچکەی زاب لە باشووری شاری کەرکووکیش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو سێ کارمەندی حەشدی هۆزەکان برینداربوون.
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تەقینەوەیەک لە نەینەواو و کوژران و برینداربوونی چەکدارانی حەشدی شەعبی، سیروان رۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری نەینەوا راگەیاند "هیچ تەقینەوەیەک لە نەینەوا رووینەداوە. ئەوەی هەبووە تەقینەوەی بۆمبێک بووە بە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی سەلاحەددین".