پەرلەمانی عێراق مادەی 15ی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەسەند كرد
پێشتر چەند جارێك كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرابوو بە هۆی هەردوو مادەی 15 و 16ی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەوە، چونكە ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد و سوننە ناڕەزاییان هەبوو لەسەر ناوەڕۆكەكەی، كە باس لە فرە بازنەیی دەنگدان دەكات.
بە گوێرەی ئەم مادەیە، لە پرۆسەی هەڵبژاردندا، هەر پارێزگایەك لە چەند بازنەیەكی جیاواز پێكدێت، لەمبارەیەشەوە وەزارەتی پلاندانانی عێراق زانیاری لەسەر ڕێژەی دانیشتوانی پارێزگاكان دەداتە كۆمسیۆن و خۆكاندیدكردنیش لەسەر ئاستی تاكە كەسی دەبێت.
جێی باسە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان لەلایەن حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقەوە سەرۆكایەتی كرا.
باسنيوز