هاککەرانی عێراقی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گەندەڵییەکانی وەزارەتێک دەکەن

هاککەرانی عێراقی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گەندەڵییەکانی وەزارەتێک دەکەن
هاککەرانی عێراقی داوای ئازادکردنی چوار پسپۆڕی ئینتەرنێتی دەکەن و دوو پەیجی حکوومی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاک دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 24-12-2019، هاککەران پەیجی وەزارەتی پیشەسازیی و کانزاکانی حکوومەتی عێراقیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، هاک کرد.

هاککەرەکان پۆستێکیان لە پەیجەکەی وەزارەتی تەندروستی کردووە و تێیدا داوای ئازادکردنی چوار پسپۆڕی ئینتەرنێتی و ئاسایشی ئینتەرنێتی دەکەن، کە بریتین لە نور جەبر، عەزوز ئەلجبوری، مەحمود جومعە و ئەحمەد ناسری.

هاککەرەکان هەڕەشەیان کردووە، کە ئەگەر ئەو چوار کەسە ئازاد نەکرێن، ئەوا هەموو ماڵپەڕ و پەیجە حکوومییەکانی دیکە هاک دەکەن.

رۆژی دووشەممە هاککەرەکان پەیجی وەزارەتی تەندروستییان هاک کرد و رایانگەیاند، کە بەم زووانە هەموو گەندەڵییەکانی کۆمپانیای گشتیی دەرمان، بڵاو دەکەنەوە.











باسنيوز
Top