هاککەرانی عێراقی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گەندەڵییەکانی وەزارەتێک دەکەن
ئەمڕۆ سێشەممە 24-12-2019، هاککەران پەیجی وەزارەتی پیشەسازیی و کانزاکانی حکوومەتی عێراقیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، هاک کرد.
هاککەرەکان پۆستێکیان لە پەیجەکەی وەزارەتی تەندروستی کردووە و تێیدا داوای ئازادکردنی چوار پسپۆڕی ئینتەرنێتی و ئاسایشی ئینتەرنێتی دەکەن، کە بریتین لە نور جەبر، عەزوز ئەلجبوری، مەحمود جومعە و ئەحمەد ناسری.
هاککەرەکان هەڕەشەیان کردووە، کە ئەگەر ئەو چوار کەسە ئازاد نەکرێن، ئەوا هەموو ماڵپەڕ و پەیجە حکوومییەکانی دیکە هاک دەکەن.
رۆژی دووشەممە هاککەرەکان پەیجی وەزارەتی تەندروستییان هاک کرد و رایانگەیاند، کە بەم زووانە هەموو گەندەڵییەکانی کۆمپانیای گشتیی دەرمان، بڵاو دەکەنەوە.
باسنيوز