پەرلەمانی عێراق دەنگ بە یاسای هەڵبژاردنەکان دەدات
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، بڕیاربوو دوێنێ ئێوارە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە دواخرا.
بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ بە بڕگەکانی یاسای هەڵبژاردنەکان بدرێت، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو چەند ماددەیەکی یاساکە دەنگی لەسەر درا و دواتر فراکسیۆنە کوردستانییەکان و بەشێک لە فراکسیۆنەکانی دیکە وەک ناڕەزایەتییەک هۆڵی کۆبوونەوەیان جێهشێت.
K24