خۆپیشاندەرانی عێراق دوو پاڵاوگە و کێڵگەیەکی نەوت دادەخەن

خۆپیشاندەرانی عێراق دوو پاڵاوگە و کێڵگەیەکی نەوت دادەخەن
خۆپیشاندەرانی عێراق دوو پاڵاوگە و کێڵگەیەکی نەوتیی وڵاتەکەیان، دادەخەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 23-12-2019، خۆپیشاندەرانی بەسرە هەڵیان کوتاوەتە سەر کێڵگەی نەوتیی رۆژئاوای قڕنە و دایان خستووە.

هەروەها خۆپیشاندەرانی سەماوە رێگای پاڵاوگەی سەماوەیان داخستووە و رێگا نادەن هیچ تانکەرێک بچێتە ناو پاڵاوگەکە یان لێی دەربچێت.

لە شاری ناسریەی سەنتەری پارێزگای زیقاریش، خۆپیشاندەران کۆمپانیای پاڵاوگە نەوتییەکانی باشووریان داخستووە.

خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 2-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێ کرد.

بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 400 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 16 هەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی 700 کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.












باسنيوز
Top